رونکردنەوەیەک لەجێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانییەوە


سایتی SNN  لێدوانێکی بەناوی منەوە منی بڵاوکردوەتەوە کە هەڵەیەک خۆدەگرێ بەپێویستی دەزانم لەڕێی ئەم رونکردنەیەوە راستی بکەمەوە:
من پێمراگەیاندون كه ئەو بڕه پارەی 40 هەزار دینارەی لەکاتی گەشتکردنی هاوڵاتیاندا بۆ وڵاتی ئێران لەلایەن کۆمپانیایەکەوە لەسەر سنور وەردەگیرێت، کارێکی نایاساییەو بەزیادە وەردەگیرێت، لەبەرئەوەی  ئەو كۆمپانیایه بەهیچ جۆرێك مۆڵەتی وەرگرتنی ئەو پارەیەی نیه لەوەزارەتی دارایی‌.

بۆیه سایتی SNN دەبێت ئەم هەڵەیە کە بەو شێوەیە بەناوی منەوە بڵاوکراوەتەوەو مەبەستەکە بەتەواوی نەگەیشتوە راست بكانەوەو راستگۆیی‌و پیشەیی بونی خۆی لەدەستنەدات‌و لێدوان‌و زانیاریەكان وەکو خۆی بەئەمانەتەوە بڵاوبكەنەوه.

نەوزاد غەفور
جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی
١٥ / ٩ / ٢٠١٨



PM:09:11:15/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 1240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌