زانستی خۆراکی لەنێوان گرنگی و پشتگوێ خستندا


داوا دەکرێت دەرچونی پۆلی ١٢ لەکاتی ھەڵبژاردنی کۆلێجەکانی زانکۆن گرنگی بدەن بە بەشی زانستی خۆراکی کۆلێجی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی.

بەشی خۆراکی کۆلێجی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی ، تایبەت بە گرنکی بەشی زانستی خۆراکی چەند پرسیاێک دەکەن و وەڵامیش دەدرێتەوە.

پ/ئایا بەشی زانستی خۆراك گرنگە؟ هەڵیبژێرم؟!

و/ ڕەنگە ئەمە پرسیاری هەر خۆێندکارێک بێت کە لە پۆلی ۱۲ دەرەچێت و کۆنمرەکەی لە بواری کۆلێژی کشتوکاڵدا خۆی دەبینێتەوە ، ئێمە دەمانەوێت هەندێک ڕاستی بخەینە ڕوو لەسەر گرنگی ئەم بەشە 
ئەگەر سەیری مێژوی مرۆڤایەتی بکەین لە دێرزەمانەوە بە ڕاوکردن پاشان کشتوکاڵ کردن دواترینیان بە پیشەسازی هەوڵی مانەوەو گەشەسەندنی داوە هەموو ئەوکارانەش بۆ دەسکەوتنی خۆراك بووە پاشان پێداویستیەکانی تری. ئەم پرۆسەیەش بەردەوامە و بەردەوامی دەبێت چونکە نزیکەی حەوت ملیار مرۆڤ لەسەر گۆی زەوی پێویستیان بە خۆراکە!! لە هەمان کاتدا نزیکەی ٨۲۱ ملیۆن مرۆڤ بەدەست برسێتی و نەبونی خۆراکەوە دەناڵێنن .

پ/ زانستی خۆراك چیە؟ کەسانی ئەم بوارە بەرپرسیاریەتی چیان لەسەر شانە؟

و/زانستی خۆراك بریتیە لە کۆکراوەی زانستەکانی بایلۆجی(زیندەزانی) و کیمیا و فیزیا و ئەندازەزانی بەکارهێنانی لەسەر سەرچاوە ڕوەکی و ئاژەڵیەکان  و بەرهەم هێنانی خۆراکیکی شیاو ، خوازراو ، سەلامەت و تەندروست بۆ مرۆڤ.
بەرپرسیاریەتیەکی ئەخلاقی و مرۆی لەسەر شانی پسپۆڕانی بواری خۆراکە کە گەشە بدەن بە زانست و زانیاری خۆراك لە ڕێگای پسپۆڕیە جیاوازەکانەوە بە مەبەستی دابین کردن و دەسکەوتنی خۆراکێکی سەلامەت و بەها بەرز . چونکە ئەگەر پزیشکێك لەکاتی نەشتەرگەری  هەڵەیەك بکات لە ڕوی ژمارەوە دەبێتە هۆی لەناوچون و چاك نەبونی یەك کەسی نەخۆش بەڵام ئەگەر خۆراکێکی نا سەلامەت لە سنورەکانەوە یان لە کارگە خۆراکیەکانەوە بگاتە دەست هاوڵاتیان دەکرێت ببێتە هۆی لەناچونی چەندین کەسی ساغ یان توش بونیان بە چەندین نەخۆشی ، لێرەدا بەرپرسیارەتی کادرانی بواری خۆراك دەردەکەوێت له چ ئاستێکدایە!

پ/ئایا ئەم بەشە لە کام کۆلێج و شاری کوردوستانە؟ ئەگەر تەواوم کرد پسپۆڕیم چی دەبێت؟ 

و/ ئەم بەشە لە کۆلێجی زانستە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی سلێمانی یە لە شاری سلێمانی.
پاش چوارساڵ خوێندن لە زانستەکانی خۆراك تۆ دەبیتە کەسێکی تایبەتمەند لە بوارەکانی :
ڕێنمایدەری خۆراکی
چاودێریکەری خۆراکی
شیکەرەوەی خۆراکی 


 پ/ ئایا هەلی کار هەیە بۆ دەرچوان؟ ئایا ئەوانەی پێش ئێمە دانەمەزراون؟

بەشی زانستی خۆراك لە هەردوو سێکتەری حکومی و ئەهلی گرنگی خۆی هەیە بەڵام بەداخەوە بەرپرسانی ئەم وڵاتە بە بێ ئاگای بێت یان بە قەست حەقی خۆیان نەداوە بەم بەشە دەکرا ئێستا سەر سنورەکان و سەرجەم ئەو دامەزراوە حکومیانەی مامەڵە لەگەڵ خۆراك دەکەن سودیان ببینایە لە دەرچوان و پسپۆڕانی ئەم بەشە . لە کەرتی تایبەتیش دەکریت سودی زیاتر ببینرێت لە کادرانی ئەم بەشە ، وە خاڵێکی جیاکەرەوە هەیە کە ئەم بەشە جیا دەکاتەوە لە بەشەکانی تری کۆلێج ئەویش بریتیە لە دامەزراندی پرۆژەی پچوك و ماناوەند ی خۆراکی کە دەکرێت دەرچوەکانمان بەشێوەی گروپی چەند کەسی ئەم پرۆژانەیان هەبێت و بەشێوەیەکی ئەکادیمی بەرهەمیان هەبێت. چاوەڕێی دامەزراندنی حکومی نەکەن .
بەڵێ بەشێك لە خوێندکارانی دەرچوی ئەم بەشە لە  دەزگاکانی کواڵێتی کۆنترۆڵ و لیجنەکانی تەندروستی و کارگەکانی ئاو خۆراك و شیرەمەنی خزمەت دەکەن و جێ دەستیان دیارە.

پ/ ئایا خوێندن لەم بەشە لەڕووی مەعنەویەوە بەسوودە؟

و/ بەڵێ ، بێگومان بەلایەنی کەمەوە فێری ئەوە دەبین چی بکڕین و بیخۆین باشە ، چۆن خۆمان بەدور بگرین لە خۆراکی کواڵێتی نزم ، چۆن خۆراك هەڵبگرین و بیپارێزین ، چی بۆ منداڵەکانمان باشە چۆن کێشمان دابەزێنین ، بەمەش هۆشیاری و ڕۆشنبیری خۆراکی کە فێری دەبین دەیگەنینە خێزان و کۆمەڵگاکەمان.

پ/ پلانی ئەم بەشە چیە بۆ بەگەڕخستنی ئەو خوێندکارانەی خوێندن تەواو دەکەن؟

و/ لە ئێستادا بەشەکەمان بە هاوکاری ڕاگرایەتی کۆلێجەکەمان نوسراوی فەرمی گەیاندوە بە سەرجەم ئەو فەرمانگەو دامەزراوانەی کە بە جۆرێك لە جۆرەکان مامەڵە لەگەڵ خۆراكدا دەکەن واتە پشکنین یان بەرهەم هێنان یان هاوردەکردن یان دابەش کردنی خۆراك وە هەروەها ئەو شوێن و جێگایانەی خۆراکیان تیا پێشکەش دەکرێت و  دەفرۆشرێت پێویستە دەرچوانی ئەم بەشە ئەرکی چاودیری کردن و پشکنینیان بخرێتە ئەستۆ.

بەشی زانستی خۆراکی لە ۲۰۰٨ ەوە وەجبەی دەرچونی ھەیە کە ساڵانە ٥٠ بۆ ٧٠ دەرچوو لۆ خۆ دەگرێت.


PM:09:37:14/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 177 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌