بۆ راست كردنەوەی باری لاری ئابوری و لیرەی توركی ئەردۆغان پەنا بۆ خانوبەرە دەبات





بۆ راستكردنەوەی باری لاری ئابوری توركیاو لیرە بە مەرسومێكی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لەمەودوا كڕین و فرۆشتن و بەكرێدانی خانوبەرە لەو وڵاتە بە لیرەی توركی دەبێت.

بە گوێرەی مەرسومێكی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كە ئەمڕۆ لە رۆژنامەی فەرمی ئەو وڵاتە بڵاوكراوەتەوە, لەمەودوا كڕین و فرۆشتن و بەكرێدانی خانوبەرە لە توركیا لە بری دراوی بیانی بە لیرە دەبێت، ئەوەش وەك پاڵپشتیەك بۆ لیرەی توركی لە بەرامبەر دراوە بیانیەكاندا.

بەپێی مەرسومەكە دەبێت هەموو ئەو گرێبەستانەش كە پێشتر بە دراوی بیانی كراون دەبێت جارێكی دیكە بەهاكەیان بە لیرەی توركی دیاری بكرێتەوە.

لە مەرسومەكەدا تەنها چەند حاڵەتێكی تایبەت بە گرێبەستی دراوی بیانی لێ دەركراوە ئەویش وەزارەتی دارایی توركیا بڕیاری لەبارەوە دەدات.


PM:01:55:14/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌