بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی دوو ساید كردنی رێگای رانیە- دووكان دەستی بەكارەكانی كردەوە


بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت پڕۆژەی دوو سایدكردنی رێگای رانیە - دوكان دەستی بەكارەكانی كردەوە.

لە ئێستاشدا كۆمپانیای جێبەجێ كار سەرقاڵی تەواوكردنی ئەو پڕۆژەیە ، لە سەردانێكی مەیدانیشدا قایمقامی قەزای دوكان تەئكیدی كردەوە كە پڕۆژەی دووسایدكردنی رێگەی نێوان رانیە و دوكان لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی پێكردۆتەوە و بەردەوامیش دەبێت تا تەواوی كارەكان تێیدا كۆتایی دێت.


PM:01:52:14/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 775 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌