بانکی ناوەندی تورکیا نرخی سووی بەرزکردەوە و لیرە بەرزبوویەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی تورکیا دوای کۆبوونەوەی لێژنەی سیاسەتی دارایی بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی سووی لەسەر پرۆسەکانی دووبارە کڕینەوە (repo) بۆ ماوەی یەک هەفتە راگەیاند.

دەستبەجێ دوای بڕیارەکەی بانکی ناوەندی تورکیا، لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.

بانکی ناوەندی تورکیا رایگەیاند کە نرخی سووی لەسەر پرۆسەکانی دووبارە کڕینەوە (repo) بۆ ماوەی یەک هەفتە بۆ ٢٤ لەسەدا بەرزکردووەتەوە کە پێشتر لەسەدا ١٧،٧٥بوو.

بانکی ناوەندی تورکیا باسی لەوەشکردووە کە پێشهاتەکانی ئەم دواییە پەیوەندیدار بە پێشبینییەکانی هەڵئاوسان، ئاماژە دەکەن بە بوونی مەترسی لە جێگیربوونی نرخەکان لە دەرئەنجامی جوڵەکانی نرخی ئاڵوێرکردن. 

هەروەها دوای بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی سوو، نرخی یەک دۆلار گەیشتە ٦،١٠ لیرە.


PM:04:54:13/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 153 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌