ئەحمەد کەلاری: ئێران بڕیاری گۆڕینی بازرگانیکردنی بە دۆلار و یۆرۆ خستە بواری جێبەجێ کردنەوە


كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری مامەڵەکردنی بازرگانیکردن بە دۆلار و یۆرۆ خستە بواری جێبەجێ کردنەوە.

ئەحمەد کەلاری، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نوێنەری بازرگانانی گەرمیان ڕایگەیاند "لە ٩/٩ وە حکومەتی ئێران بڕیارێکی دەرکردووە بۆ ئەو کۆمپانیا یانەی کە کاڵا و شتومەک ڕەوانەی دەرەوەی ئێران دەکەن دەبێت پارەکەیان لەڕێگەی بانکی حکومیەوە بێت، واتا ئەو فاتورانەی بڕی پارەکە و کاڵاکانی تیایە بەدۆلار نوسرابێت و لەلایەن بانکی حکومیەوە ئەو پارەیەیان لێ وەردەگیرێت بەبڕی ٨ ھەزار و ٧٠٠ تمەن دەشکێنێتەوە".

ڕاشیگەیاند "ئەم بڕیارە جوڵەی بازرگانی تا ماوەیک ستت دەبێت لە ھێنانی کاڵا ئێرانیەکان بۆ کوردستان و عێراق لەبەر ئەوەی پێشتر ھاتنی کاڵاکان بەپێی دۆلار بەرامبەر بەتمەنی ڕۆژ بووە کە دەبێتە ھۆی بەرزبونەوەی نرخی کاڵاکان بەڵام ئەم کاتی دەبێت تا بازرگانان ڕادێن وەک ئەوەی لەگەڵ ووڵاتانی ئەوروپی بەدراوی دۆلار و یۆرۆ مامەڵە دەکەن".

ئاماژەی بەوەشدا کۆمپانیا ئێرانیەکان دەبێت ژمارەی بانکی بکەنەوە بە دۆلار ئەوکاتە کە بازرگانەکان پارە حەواڵە دەکەن دەچێتە سەر ئەو ژمارە بانکیە بەدۆلار بە بڕی دیاریکراوی تمەن دەشکێتەوە.

ئەحمەد کەلاری ئەوەشی ڕونکردەوە "لەسەر مەرزەکان چاودێری ئەو بارانە دەکرێت گەر پارەکەی لەڕێگەی بانکی حکومیەوە نەبێت ئەوا ناھێڵن بارەکە بڕواتە دەرەوەی ئێران".

لەگەڵ بەردەوامی قەیرانی دارای و ئابوری ئێران حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران چەندین بڕیاری لەبارەی ڕاوەستانی دراوەکەی بەرامبەر بەدۆلاری ئەمریکی دەرکردووە.


PM:03:13:13/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 1462 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌