پڕۆژەی دانانی پاس و کارکردنی شەوانەی لەسلێمانی ڕاوەستاوە


پڕۆژەی دانانی پاس و کارکردنی شەوانەی لەسلێمانی تا ئێستا دەستی پێنەکردووە و کارەکانی ڕاوەستاوە.

جەلال ئەبوبەکر سەرۆکی سەندیکای شۆفێران وتی: "ئێمە زۆر خۆشحاڵبووین كاتێک کۆمپانیایەک بڕیاریدا ھاتوچۆی شەوان جێبەجێ بکات و باسی شەوان دابنێت کە ئەمەش دەبووەھۆی گەشەی ھاتوچۆ و بەردەوامی بازاڕ". 

وتیشی: "ئەو کۆمپانیایە سەرەتا زۆر بەگەرمی کارەکانی دەستپێکرد، بەڵام لەئێستادا خاو بۆتەوە و کارەکانی وەستاوە و بەلایدا نایەتەوە، ناشزانین بەردەوامدەبێت لەسەر کارەکە و داوا کارییەکەی، یان ئەوەیە وازی لێھێناوە". 

بەوتەی سەرۆكی سەندیكای شۆفێران، لەبەر ئەوەی كۆمپانیاكە داوای کۆتاییھێنانی بەکارەکە پێشکەش نەکردووە، ناتوانین بڵێین پڕۆژەکە کۆتاییھاتووە". 

بڕیار وابوو لەشاری سلێمانی ھاتوچۆی پاسی شەوان بكەوێـە كار، بەڵام بەھۆی سستبوونەوەی کارەکانی کۆمپانیاکە پێدەچێت ئەو پڕۆژەیە کۆتاییهاتبێت.

  دواڕۆژ


PM:12:14:13/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 663 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌