ئەمریکا هۆشداریی دەداتە ئەو کۆمپانیا فڕۆکەوانیانەی ئاسمانیی ئێران بەکاردەهێنن

ئەمریکا بە هۆی ئەو جموجۆڵە سەربازییەی لە ناوچەکە هەیە، هۆشداریی دایە ئەو فڕۆکە نەفەرهەڵگرانەی کە کایەی ئاسمانیی ئێران بەکاردەهێنن.

لە رێبەری نوێکراوەی فەرمانگەی فیدراڵیی گەشتە ئاسمانییەکان لە ئەمریکادا سەرنج خراوەتە سەر ئەو جموجۆڵە سەربازییەی بە هۆی پێکدادانەکان لە سووریا لە کایەی ئاسمانیی ئێراندا هەیە و داوا لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی کراوە، خۆیان بپارێزن و وریا بن.

هاوکات نووسینگەی خزمەتگوزاریی فڕۆکەوانیی کە زانیاریی ئاسایشی سەبارەت بە کایە ئاسمانییەکان دەستەبەردەکات، بڵاویکردەوە کاتێک فڕۆکەکان دەیانەوێت کایەی ئاسمانیی ئێران بەکاربهێنن، پێویستە خراپبوونی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لەبەرچاوبگرن.


PM:09:30:12/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌