بەهای تمەن دابەزی

 نرخی دۆلار بەرانبەر بە تمەنی ئێرانی هەفتەیەك لەمەوبەر گەیشتە 15 هەزار تمەن، بەڵام دواتر نرخەكەی ئاسایی بووەوە و لە سەرووی 13 هەزار تمەن دەفرۆشرا، بەڵام ئەمڕۆ دووبارە رووی لە بەرزبونەوە كردووەتەوە.

بەگوێرەی میدیاكانی ئێران ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی تاران هەر دۆلارێك بە 14 هەزار و 500 تمەن فرۆشراوە و پێشبینی دەكرێت نرخی تمەن لە چەند مانگی داهاتوودا زیاتر دابەزێت.

مانگی رابردوو نرخی دۆلار بە 10 هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەكرا و لەو ماوە كورتەدا نزیكەی پێنج هەزاری تر گران بووە و تمەن زیاتر 30%ی بەهای خۆی لە دەست داوە.

نرخی تمەن دوای ئەوە دابەزی كە ئەمەریكا لە رێككەوتنی ناوكیی كشایەوە و هەڕەشەی سەپاندنی سزای قورسی لە دژی ئێران كرد. سەرەتای ئەمساڵ نرخی هەر دۆلارێك سێ هەزار تمەن بوو، بەڵام ئێستە دەبێ پێنج هێندەی ئەو پارەیەت پێ بێت بۆ ئەوەی بتوانی دۆلارێك بكڕی.


PM:09:18:12/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 678 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌