كارەبای سلێمانی: بەهۆی چاكسازیی ئاسایی كۆمپانیای دانەغازەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەكات


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند بەهۆی چاكسازیی ئاسایی كۆمپانیای دانەغازەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەكات و ئەمڕۆ بەرنامەی كارەبای نیشتمانیی وەك خۆی جێبەجێناكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەكدا كە ئاڕاستەی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكانی كردووە رایگەیاند ئاگاداری خاوه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی ناو شاری سلێمانی ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌هۆی كاری چاكسازیی ئاسایی كۆمپانیا دانه‌غاز، دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنانی غاز، ئاستی  به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ وێستگه‌كان کەمیکردوە، ئه‌مڕۆ به‌رنامه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ناكرێت.

بەوهۆیشەوە داوا له‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان ده‌كات كە تا ئاسایی بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، كاره‌با به‌هاووڵاتیان بده‌ن و هاووڵاتیان بێ كاره‌با نه‌كه‌ن.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی راشیگەیاند كە پێشبینی ده‌كەن تا ئێواره‌ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ئاسایی بێته‌وه‌، ئه‌وكاتیش دەستدەكرێتەوە بە جێبەجێكردنی ئەو به‌رنامه‌یه‌ی كە به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی كاره‌با بۆ دابه‌شكردنی كاره‌با دایناوە.


PM:12:26:12/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 527 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌