خانه‌قین.. به‌شێك له‌باخه‌كانی باوه‌ مه‌حمود سوتان


شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌ گڕ له‌باخه‌كانی گوندی باوه‌ مه‌حمودی سه‌ربه‌ قه‌زای خانه‌قین به‌رده‌درێت و به‌شێكی ده‌سوتێت.

محه‌مه‌د كه‌ره‌م وه‌یس، خاوه‌نی باخ له‌سنوری گوندی باوه‌ مه‌حمود ووتی: له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌ گڕ له‌باخه‌كانیان به‌ردراوه‌و به‌شێكی زۆریان سوتاوه‌.

وتیشی: بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ رووداوی له‌و شێوه‌یه‌ رووبدات.

جه‌ختیكرده‌وه‌: هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌یان ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌و ئه‌وانیش ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌وباره‌یه‌وه‌ جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌: به‌پێی ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رووداوه‌، له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ سوتێنراوه‌، هێشتا زانیاریه‌كان سه‌ره‌تایین.

PUKmedia 


PM:12:04:12/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 62 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌