کۆمپانیای جەنەرال ئەلیکتریک ستراتیجییەتێکی بۆ پەرەپێدان بە کەرتی کارەبا لە عێراق راگەیاند


کۆمپانیای "جەنەرال ئەلیکتریک"ی ئەمریکی رایگەیاند کە ستراتیجییەتێکی بۆ پەرەپێدان بە کەرتی کارەبا و وەبەرھێنانی ئەو غازەی کە لەگەڵ نەوتدا دەردھێندرێت لە حکوومەتی عێراق، وەرگرتووە.

لە چوارچێوەی ستراتجییەتەکەدا، توانای بەرھەمھێنانی کارەبا زیاد دەکرێت، ھەروەھا دەرفەتی کاریش بۆ ئەو کەسانەی کە بێکارن دەرخسێندرێت.

لە بارەی ناوەڕۆک و ئامانجی ستراتیجییەتەکە، بەڕێوبەری بەشی کەرتی وزە لە کۆمپانیای "جەنەرال ئەلیکتریک"، فریدریک ریڤێرا رایگەیاند "ستراتیجییەتێکی نوێمان لە حکوومەتی عێراق وەرگرتووە کە بە ئامانجی پەرەپێدان بە کەرتی کارەبا دانراوە".

بەڕێوبەری بەشی کەرتی وزە لە کۆمپانیای "جەنەرال ئەلیکتریک" ئاماژەی بەوەشدا لە چوارچێوەی ستراتیجییەتەکەدا و لە میانی بەکارھێنانی تەکنۆلۆجیای سەردەم لە پڕۆژەکانی وزە، کارەبا لە عێراق لە رووی بەرھەمھێنان، گواستنەوە و دابەشکردن زیاد دەبێت بۆ ئەوەی قەیرانی کارەبا لەو وڵاتە بە یەکجاری چارەسەر بکرێت.

ناوبراو ئەوشی خستەڕوو، ئامانجێکی دیکەی ستراتیجییەتەکە وەبەرھێنانی ئەو غازەیە کە لەگەڵ نەوتدا دەردەھێندرێت تا بتوانرێت بۆ ئەو وێستگانەی کارەبا دابین بکرێت کە بە غاز کار دەکەن".ا


PM:03:04:11/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 245 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌