سندوقی نێودەوڵەتی دراو هۆشداری دەداتە تورکیا


سندوقی نێودەوڵەتی دراو رێنمایی دەداتە توركیا، بەهۆی داڕمانی بەهای لیرەو بەرزبوونەوەی رێژە هەڵئاوسانەوە، سیاسەتێكی دروستی ئابووری بگرێتەبەر، تاوەكو سەقامگیری بۆ نرخەكان بگەڕێتەوە. 

(جێری رایس) وتەبێژی سندوقی نێودەوڵەتی دراو رایگەیاند، ئەنكەرە داوای پاڵپشتی دارایی لەبانكەكەمان نەكردووە، بەڵام ئێمە زۆر بەوردی چاودێری پێشهاتەكانی دۆخی ئابووری‌و دارایی ئەو وڵاتە دەكەین، لەروانگەی ئەو ئاڵۆزیانەش كە لە بازاڕەكانی ئەو وڵاتە بەدی دەكرێت، پێمان وایە دەسەڵاتدارانی توركیا سودمەند دەبن ئەگەر سیاسەتێكی دروستی ئابووری پەیڕەو بكەن. ئەو بەرپرسەی سندوقی نێودەوڵەتی دراو تەئكیدكردەوە، بەشێكی گرنگی سەقامگیری ئابووری ئەو وڵاتە بەو دێتەدی، كە بانكی ناوەندی توركیا سەربەخۆ بێت لە بریاركانیدا بۆئەوەی  سەقامگیری بۆ نرخەكان بگەرێتەوە. 

ئەو داوایەی سندوقی نێودەوڵەتی دراو لەكاتێكدایە لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەهای لیرە توركی بەرێژەی لەسەدا 42 بەهاكای لەدەستداوە، هاوكات رێژەی هەلئاوسانیش بۆ لەسەدا 18 بەرزبۆتەوە‌و بەرزترین ئاستی لەماوەی 15 ساڵی رابردوودا تۆماركردووە. 


PM:11:37:07/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 494 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌