داهاتی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید گه‌یشته‌ ٧٥٠ ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار یورۆ

داهاتی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی بۆ وه‌رزی ٢٠١٧-٢٠١٨ گه‌یشته‌ ٧٥٠ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار یورۆ.

یانەی ریاڵ مه‌درید خشته‌ی داهاتی وه‌رزی رابردووی بڵاوكرده‌وه‌. به‌و پێیه‌ش داهاتی چالاكییه‌كانی یانه‌كه‌ به‌راورد به‌ وه‌رزی رابردووتر له‌سه‌دا ١١،٣ زیادیكردووه‌ و بووه‌ته‌ ٧٥٠ ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار یورۆ.

ئه‌م ژماره‌یه‌ك ئه‌و داهاته‌ له‌ خۆناگرێت كه‌ یانه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ده‌ستیكه‌وتووه‌ و ئه‌و بڕه‌ی كه‌ به‌ له‌سه‌دا ١١،٣ زیادیكردووه‌ بریتییه‌ له‌ ٧٦ ملیۆن یورۆ و له‌ ساڵی ٢٠٠٠ه‌وه‌ تا ئێستا زۆرترین هه‌ڵكشانه‌ له‌ ساڵێكدا له‌ داهاتدا له‌ ساڵێكی داراییدا.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یانه‌ی شاهانه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له‌ جامه‌كاندا به‌ده‌ستهاتوون رۆڵیان له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی یانه‌كه‌دا هه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ هاوكات بووه‌ته‌ خه‌رجیی به‌هۆی ئه‌و به‌خشیشانه‌ی كه‌ دراون.

ریاڵ مه‌درید كه‌ هیچ قه‌رزێكی له‌سه‌ر نییه‌، بۆ سێیه‌م وه‌رزی له‌سه‌ریه‌كه‌، له‌ قازانجكردن به‌رده‌وامه‌.

یانه‌كه‌ له‌ مانگی ته‌مووزدا و له‌ به‌رامبه‌ر ١٠٠ ملیۆن یورۆدا رێگه‌ی به‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی دابوو مه‌درید به‌ره‌و یوڤێنتوس جێبهێڵێت.


PM:02:50:07/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 87 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌