ئەمریكا داوا لە ھیندستان دەكات نەوت لە ئێران نەكرێ

 
ئەمریكا خولێكی دیكەی گفتگۆكانی لەگەڵ ھیندستان بە مەبەستی نەكرینی نەوت لە ئێران دەستپێكردەوە.

بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرای كردووە كە خولێكی دیكە لە گفتگۆكانی نێوان ھیند و ئەمریكا بە مەبەستی باسكردن لە وردەكاری زیاتر بە مەبستی رێگری كردن لە ھیندستان بۆ كرینی نەوت لە ئێران دەستی پێكردووە و ئامانجیش ئەوەیە كە كرینی نەوتی ئێران لە لایەن ھیندەوە بگاتە ئاستی سفر.

بریارە تا كەمتر لە دوو مانگی دیكە قۆناغێكی دیكە لە سەپنادنی گەمارۆ بەسەر ئێراندا دەست پێبكات كە ئەمجارە واشنتن نەوتی ئێران دەكاتە ئامانج و ئەوەش بۆتە ھۆی ئەوەی بەشێكی زۆر لە گەورە كۆمپانیاكان كاركردن لە ئێران راگرن بۆ ئەوەی وەبەر سزاكانی ئەمریكا نەكەون.

 



PM:01:00:07/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 158 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌