عێراق دابه‌زینی نرخی زێڕی له‌ جیهاندا قۆستووه‌ته‌وه‌ بۆ كڕینی زێڕی زیاتر


بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ دابه‌زینی نرخی زێڕی له‌ جیهاندا قۆستووه‌ته‌وه‌ بۆ كڕینی زێڕی زیاتر.

بانكی ناوه‌ندیی عێراق یه‌ده‌گی خۆی له‌ زێڕ زیاتر ده‌كات و به‌و پێیه‌ ده‌یه‌وێت پێگه‌ی قایمتر لێ بكات، بانكه‌كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ یه‌ده‌گی خۆی له‌ زێڕ به‌ 6،5 تۆن زیاتركردووه‌ و به‌و پێیه‌ ئێستا بڕی ئه‌و زێڕه‌ی وه‌كو یه‌ده‌گ هه‌یه‌تی گه‌یشتووه‌ته‌ 96 تۆن، ئه‌مه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی بانكه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌ده‌گه‌كان دێت كه‌ بانكی ناوه‌ندیی له‌سه‌ری ده‌ڕوات له‌ هه‌مه‌جۆركردنی ده‌ستمایه‌كانی وه‌به‌رهێنانی خۆی. 

سه‌رچاوه‌یه‌كی رێگه‌پێدراو له‌ بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاندووه‌، بانكه‌كه‌ دابه‌زینی نرخی زێڕی له‌ ئاسی جیهان قۆستووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كڕینی بڕی زیاتر له‌ زێڕ به‌جێ بگه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندیی فه‌ڕه‌نسا. 


PM:06:11:05/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 581 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌