جۆرج کلۆنی پڕداهاتترین ئەکتەری پیاوە

ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی، جۆرج کلۆنی، پڕداهاتترین ئەکتەری پیاوە لە جیهاندا، هۆکاری سەرەکیش کاری بازرگانییە.

گۆڤاری "فۆربس" بڵاویکردووەتەوە، ئەو ئەکتەرە لەرێگەی کاری هونەری و کۆمپانییەکی بەرهەمهێنانی خواردنەوە کهولییەکان، کە خاوەندارییەتی دەکات، بڕی 239 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیی لە ساڵانی نێوان 2017 و 2018ـدا بەرهەمهێناوە.

لە پلەی دووەمدا، ئەکتەری سینەمایی دواین جۆنسن، دێت کە داهاتی 124 ملیۆن دۆلارە، ئەویش بەهۆی فیلمی سینەمایی (Jumanji: Welcome to the Jungle) و چەند پڕۆژەیەکی دیکەی هونەری بووە.


PM:02:18:05/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌