لە ئێران ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر قۆرخكارانی بازاڕ ئەنجامدەدرێت


له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ سه‌ر دوو كۆگای قۆرخكاران له‌ شاری تەورێز سه‌ربه‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات باکووری رۆژئاوای ئێران، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێكی زۆر دایبی، به‌رهه‌مه‌كانی خاوێنكردنه‌وه‌ و پێداویستی ته‌ندروستیدا كه‌ به‌هاكه‌یان له‌ بازاڕدا نزیكه‌ی دوو ملیار تمه‌ن (700 هه‌زار دۆلار) ده‌بوو.

سه‌رۆكی لقی ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بازرگانی، كانزا و پیشه‌سازی، غوڵام حوسه‌ین حه‌یده‌رزاده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ شاری ته‌ورێز دوو كۆگایان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ دایبی، به‌رهه‌مه‌كانی خاوێنكردنه‌وه‌ و پێداویستی ته‌ندروستییان تیادا هه‌ڵگیراوه‌ و كاری یاساییان له‌باره‌ی به‌رپرسیارانه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

به‌پێی ئاژانسی هەواڵیی ئیرنا، حه‌یده‌رزاده‌ داوای له‌ ته‌واوی خاوه‌ن كۆگا و به‌رهه‌مهێنه‌ران كردووه‌ زانیاری بده‌ن به‌ به‌رپرسان له‌باره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌ كۆگاكانیاندان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هۆشداری پێداون كه‌ كاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌ستپێده‌كه‌ن.


PM:01:30:04/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌