وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق هه‌نارده‌ و داهاتی مانگی ئابی بڵاو كرده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق هه‌نارده‌ و داهاتی مانگی ئابی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: مانگی ڕابردوو 111 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌.

عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ده‌ڵێت: كۆی ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی له‌ مانگی ئابدا له‌ كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق گه‌یشتوووه‌ته‌ زیاتر له‌ 111 ملیۆن و 61 هه‌زار و 618 به‌رمیل.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد: كۆی داهاتی نه‌وت له‌ مانگی ڕابردوودا گه‌یشتوووه‌ته‌ زیاتر له‌ 7 ملیار و 729 ملیۆن و 57 هه‌زار دۆلار.

عاسم جیهاد ڕاشی‌گه‌یاند: ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکووک له‌ مانگی ڕابردوودا تۆمار نه‌كراوه‌.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: ڕۆژانه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وت گه‌یشتوووه‌ته‌ 3 ملیۆن و 583 هه‌زار به‌رمیل و نرخی هه‌ر به‌رمیلێک گه‌یشتوووه‌ته‌ 69.59 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.


AM:11:17:02/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 121 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌