ڤیزەی نێوان توركیا و عێراق نامێنێت

سەرچاوەیەك لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل رایدەگەیەنێت، پاش چەند رۆژێكی تر ڤیزەی نێوان توركیا و عێراق نامێنێت.

ئەو سەرچاوەیە كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت،  سەد لەسەد ڤیزەی نێوان توركیا و عێراق نامێنێت، هەر كەسێك لەعێراقەوە بچێتە توركیا لە سنووری ئەو وڵاتە لەجیاتی ڤیزە پارەیەكی كەم دەدات.

ئەو سەرچاوەیە بۆ دواڕۆژ ئاشكرایكردووە، كونسڵخانەی توركیا لەهەولێر پێیانڕاگەیاندوون، تائێستا ئەوان هیچ بڕیارێكی فەرمییان لەسەر گۆڕانگاری پێدانی ڤیزە بە خەڵكی عێراق پێنەگەیشتووە‌.

وتیشی، بەڵام پێشبینیدەكەن لەسەرەتای مانگی داهاتوو ڤیزەی نێوان هەردوو وڵات نەمێنێت و لەجیاتی وەرگرتنی ڤیزەی توركیا، هاووڵاتیانی عێراق تەنیا 30 دولاری ئەمریكی بدەن.

لەئێستادا ڤیزەی توركیا بۆ هاووڵاتیانی عێراق بە 105 دۆلاری ئەمریكییەو بۆ (VIP)ش بە 195 دۆلارە.


PM:06:43:28/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 2676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌