شاری به‌غدا خراپترین شاره‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ گوزه‌ران و ژیانكردن

له‌ پۆلێنێكی نوێدا، شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق، به‌ خراپترین شار له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان، پۆلێن كرا بۆ گوزه‌ران و ژیانكردن.

به‌پێی ڕاپۆرتێكی میرسه‌ر بۆ دیاریكردنی ژیان و گوزه‌ران له‌ جیهان له‌ ساڵی 2018، كه‌ له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا 231 شار پۆلێنی بۆ كراوه‌، شاری به‌غدا وه‌ك خراپترین شار له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ گوزه‌ران و ژیانكردن، دیاری كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌، به‌ غدا لوتكه‌ی‌ ڕیزبه‌ندی خراپترین شاره‌كانی جیهانی‌ گرتوه‌ و كۆناكری له‌ ولاَتی‌ غینیاش له‌ كۆتای لیسته‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌. 

هاوكات راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌ ئه‌و شارانه‌ش كردوه‌ كه‌ خۆشگوزه‌رانترین شاری دونیان و شاری ڤییه‌نا، له‌ ولاَتی‌ نه‌مسا به‌ یه‌كه‌م شار بۆ خۆشگوزه‌رانی‌ ناوی هێنراوه‌.

ده‌زگای میرسه‌ر بۆ ڕاوێژی كارگێڕی، له‌ پۆلێنه‌كه‌یدا پشتی به‌چه‌ند پێوه‌رێك به‌ستووه‌، له‌وانه‌ش ڕێژه‌ی پیسبوونی ژینگه‌، نه‌خۆشییه‌كان و ئاوه‌ڕۆ و دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ و لابردنی زبڵ، له‌گه‌ڵ چه‌ند پێوه‌رێكی دیكه‌.


PM:03:47:28/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 359 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌