پێشانگایەک لە ئەندەنوسیا دەکرێتەوە بازرگانانی سلێمانی دەتوانن بەشداربن


ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاگاداری بازرگانانی شاری سلێمانی دەکاتەوە کەدەتوانن بەشداربن لە ٣٣ ھەمین گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی لە ووڵاتی ئەندەنوسیا کە تایبەتە بە بەرھەمە ھەناردەکراوەکانی ئاسیا لە شاری بانتن.

پێشانگاکە لە ٢٤-٢٨/ ١٠ ئەنجام دەدرێت ھەر بازرگانێک دەیەوێت بەشداری بکات لەو پێشانگایە دەتوانێت سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات بەشی پەیوەندیەکان.

دواکات بۆ ناو نوسین ٢٠١٨/١٠/١ دەبێت لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.


PM:02:42:27/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 474 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌