ئێران: دەمانەوێت قەبارەی ھەناردەی کاڵا بۆ عێراق بگەیەنێتە ١٥ ملیار دۆلار


حەمید حسەینی لێپرسراوی ھاوبەشی ژوورە بازرگانیەکانی ئێران - عێراق جەختی کردووەتەوە لەوەی وڵاتەکەی لەوە دەڕوانێت قەبارەی ھەناردەی کاڵا بۆ عێراق بگەیەنێتە ١٥ ملیار دۆلار. 

ئەو کاربەدەستەی ئێران ھیوای خواستووە لەماوەی چەند مانگی داھاتوودا جموجۆڵی بازرگانیی نێوان ھەردوو وڵات گەشەی زیاتر  بەخۆیەوە ببینێت و وتووشیەتی: لە دەستپێکی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا، ئێران بەبڕی یەک ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بەشداری لەو پڕۆژانەدا دەکات.

قەبارەی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق ساڵانە دەگاتە ١٣ ملیار دۆلار، ھەفتەی رابردوو ژووری بازرگانیی ھاوبەشی ئێران-عێراق رایگەیاندبوو: ھەناردەی ئێران بۆ عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە و گەیشتووەتە ٨ ھەزار تۆن.



AM:11:23:26/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌