ریزبه‌ندی گرانبه‌هاترین ژووری هۆتێله‌كان لەجیهاندا دیاریکرا

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی یه‌كێتیی خاوه‌ن هۆتێله‌كانی توركیا به‌ تێكڕایی له‌ پۆلینی سه‌رجه‌م ئه‌ستێره‌كان، گرانبه‌هاترین ژووری هۆتێله‌كان به‌ ریزبه‌ند له‌ پاریس، ته‌ل ئه‌بیب و نیویۆركن.

له‌ كاتێكدا به‌ تێكڕایی كرێی مانه‌وه‌ی یه‌ك شه‌و بۆ یه‌ك گه‌شتیار له‌ پاریس ٢٦٣ یۆرۆیه‌ و به‌مجۆره‌ش له‌ ریزی یه‌كه‌می ریزبه‌نده‌كه‌ دێت، كرێی مانه‌وه‌ی یه‌ك شه‌و بۆ یه‌ك گه‌شتیار له‌ ئیستانبوڵ ٨٨ یۆرۆیه‌.

یه‌كێتیی خاوه‌ن هۆتێله‌كانی توركیا گرانبه‌هاترین شاره‌كانی له‌ رووی كرێی ژووری هۆتێله‌كانه‌‌وه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان دیاری كرد.

به‌و پێیه‌ به‌‌ تێكڕایی له‌ پۆلینی سه‌رجه‌م ئه‌ستێره‌كان، گرانبه‌هاترین ژووری هۆتێله‌كان به‌ ریزبه‌ند پاریس، ته‌ل ئه‌بیب و نیویۆركن. ئه‌وه‌ی بۆته‌ جێی سه‌رنج بوونی شاره‌كانی ئه‌ورووپا له‌ ریزبه‌ندی بیسته‌مینی لیسته‌كه‌دا. له‌ كاتێكدا به‌ تێكڕایی رێژه‌ی پڕبوونی هۆتێله‌كان له‌ پاریس له‌سه‌دا ٨٨ه‌، كرێی به‌كرێدانی رۆژانه‌ی ژوورێك به‌ تێكڕایی گه‌یشتۆته‌ ٢٦٣ یۆرۆ و به‌مه‌ش بووه‌ته‌ گرانبه‌هاترین شاری جیهان.

به‌ دوای ئه‌ویشدا و له‌ ریزی دووه‌مدا ته‌ل ئه‌بینی پایته‌ختی ئیسرائیل دێت كه‌ كرێی به‌كرێدانی رۆژانه‌ی ژوورێك به‌ تێكڕایی گه‌یشتۆته‌ ٢٣٩ یۆرۆ، نیویۆركیش سێیه‌می ریزبه‌نده‌كه‌یه‌ و كرێی به‌كرێدانی رۆژانه‌ی ژوورێك له‌وێ به‌ تێكڕایی گه‌یشتۆته‌ ٢٣٦ یۆرۆ.

زیوریخ كه‌ گه‌وره‌ترین شاری سویسرایه‌ له‌ ریزبه‌ندی چواره‌مدایه‌ و كرێی به‌كرێدانی رۆژانه‌ی ژوورێك ٢١٦ یۆرۆیه‌. له‌ شاری جنێف-یش كرێی به‌كرێدانی رۆژانه‌ی ژوورێك ٢١٥ یۆرۆیه و به‌ دوای ئه‌ویشدا ریزبه‌ندیه‌كه‌ به‌مجۆره‌یه‌: رۆما ١٨٢ یۆرۆ، له‌نده‌ن ١٨١ یۆرۆ، كۆپنهاگن ١٧٩ یۆرۆ، ئه‌مستردام ١٧٨ یۆرۆ و دبلن ١٦٨ یۆرۆ.‌ 


PM:03:28:24/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 877 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌