وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕێژەی بێكاری لە نێو توێژی گەنجان رایدەگەیەنێت

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت: تێكڕای رێژەی بێكاری لە نێو توێژی گەنجان لە وڵات گەیشتووەتە %22.6، كە زۆرینەیان لە رەگەزی مێن.

دەزگای ناوەندی ئامار سەر بە وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، رێژەی بێكاری لەنێوان توێژی گەنجانی تەمەن 15 بۆ 29 ساڵ گەیشتووەتە لە سەدا 22.6، كە نیوە زیاتری ئەو رێژەیە لە رەگەزی مێن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، كە تێكڕای بەشداریكردنی گەنجان لە هێزی كار گەیشتووەتە لە سەدا 36.

ئەم ژمارانە كەمترن لەو ژمارانەی لە مانگی ئایاری رابردوو سندووقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاندبوو، كە تێكڕای رێژەی بێكاری لە نێو توێژی گەنجان لە عێراق زیاتر لەسەدا چلە.

بەپێی نوێترین ئاماری دەزگای ناوەندی ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ژمارەی دانیشتووانی عێراق 37 ملیۆن كەسە.



PM:03:05:24/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌