باڵوێزی عێراق لە ئێران: '' بەغدا، تاران لە بەرانبەر گەماڕۆکان بە تەنیا جێ ناهێڵێت''


باڵوێزی عێراق لە ئێران ڕایگەیاند: ''گەماڕۆکان کاریگەریان بە سەر پەیوەندی نێوان تاران و بەغداوە نابێت''.

راجح ئەلموسەوی, باڵوێزی عێراق لە ئێران جەختی کرد ''کە گەماڕۆکانی ئەمریکا ناتوانێت کێشە بو پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران دروست بکات''.

 ئاماژەی دا کە پەیوەندی نێوان ئێران و عێراق زۆر باشە و پەیوەندی لەگەڵ تاران هێڵی سووری ئێمەیە. بەغدا، تاران لە بەرانبەر گەماڕۆکان بە تەنیا جێ ناهێڵێت.

ئەو  وتی: ئێران لە سەخت ترین دۆخەکان لە تەنیشت عێراق بوو، ناکرێت ئێمە خزمەتەکانی تاران لە بیر بکەین.


PM:11:05:23/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 265 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌