بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ لە شاری سلێمانی

لە شاری سلێمانی ھەرچەندە ناوچەیەکی تایبەت وەک بازاڕ بۆ کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ دیاریکراوە، کە رۆژانە لەو بازاڕەدا کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵەکانەوە دەکرێت، بەڵام لە رۆژانی جەژنی قورباندا بەھۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر زیاتری ئاژەڵ دەھێنرێتە بازاڕەوە و ژمارەی کڕیارەکانیش زۆر زیاترن، لەو بازاڕە و چەندین ناوچەی دیکەی شارەکەش ئاژەڵ دەھێنرێنە سەر شەقامەکان و دەبنە بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵان.

لە  رۆژانی جەژنی قورباندا و لە نێو بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ لە شاری سلێمانی و ئەو شەقامەی کە بەرەو گۆڕەپانەکە دەچێت، ھەزاران سەر ئاژەڵ دانراون و کڕیار بەدوای قۆچێکی باشدا دەگەڕێت بۆ قوربانییەکەی و فرۆشیاریش دەیەوێت لەم جەژنەدا قازانجێکی زیاتر بکات.


PM:04:28:23/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 334 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌