شارەزایەکی بواری خۆراک چۆنێتی و چه‌ندێتی خواردن و لێنانی گۆشتی سوور ڕووندەکاتەوە


سه‌رۆكی به‌شی خۆراكناسی كۆلێژی زانسته‌ ته‌ندروستییه‌كانی زانكۆی ماڕماڕا پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئیسرا گونه‌ش به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ هۆكاری زۆر خایاندی لێنانی گۆشت بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ شه‌ش تا ٢٤ كاتژمێر دوای سەربڕینی ئاژه‌ڵ له‌ دۆخی كرشبووندان، رایگه‌یاند: "پێویسته‌ یه‌ك دوو رۆژ گۆشتی ئاژه‌ڵ هه‌ڵبگیرێت. ده‌بێ گۆشتی مه‌ڕ و به‌رخ به‌ به‌ز و دوگی خۆیان لێ بندرێن و له‌ كاتی لێنانی گۆشتی گوێرەکەشدا به‌ پێی پێویست ئاوی تێ بكرێت".

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان و له‌باره‌ی چۆنێتی و چه‌ندێتی خواردن و لێنانی گۆشتی سوور سه‌رۆكی به‌شی خۆراكناسی كۆلێژی زانسته‌ ته‌ندروستییه‌كانی زانكۆی ماڕماڕا لە تورکیا پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئیسرا گونه‌ش ڕێنمای هاوڵاتیان دەکات.

گونه‌ش به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ یه‌كێك له‌ خۆراكه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤ گۆشته‌ و پێویست رۆژانه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراو بخورێت، وتی: "گۆشتی سوور و گۆشتی باڵنده‌ و ماسی به‌ پڕۆتین و چه‌ندین كانزا و ڤیتامین ده‌وڵه‌مه‌نده‌. به‌ڵام به‌هۆی زۆری رۆنی تێر و كۆلێستڕۆڵ پێویسته‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی سنووردار له‌ ژه‌می نیوه‌ڕۆ و ئێواره‌دا بخورێت. به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ ده‌كرێت رۆژانه‌ دوو و نیو بۆ سێ جێ گۆشت بخورێت. به‌مهۆیه‌یشه‌وه‌ پێویسته‌ خواردنی هێلكه‌ و په‌نیر كه‌مبكرێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وانیش به‌رهه‌می ئاژه‌ڵین".

ناوبراو هۆشداری له‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان بوون ده‌كرێ رۆژانه‌ ته‌نها یه‌ك ژه‌م گۆشت بخۆن. 

گونه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ خواردنی سه‌وزه‌ گه‌ڵا سه‌وزه‌ تۆخه‌كان كه‌ به‌ ڤیتامین C ده‌وڵه‌مه‌ندن ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵمژینی ئاسن كه‌ له‌ گۆشتدا هه‌یه. هه‌روه‌ها خواردنی ئه‌و جۆره‌ سه‌وزانه‌ی ریشاڵییان زۆره له‌گه‌ڵ گۆشت‌ رێگه‌ له‌وه‌ ده‌گرێت مرۆڤ توشی قه‌بزبوون بێت.
ئیسرا گونه‌ش به‌ پێویستی زانی هاووڵاتییان به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان نه‌خۆن كه‌ راسته‌ به‌ ژماره‌یه‌كی زۆری كانزا و ڤیتامین ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ڤایرۆسه‌كانی ئاژه‌ڵان له‌و ئه‌ندامانه‌دا كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بن ئه‌گه‌ری تووشبوونیان زۆره‌ به‌ چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك.

ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری خۆراكناسی به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ هۆكاری زۆر خایاندی لێنانی گۆشت بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ شه‌ش تا ٢٤ كاتژمێر دوای كوشتنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ له‌ دۆخی كرشبووندان، رایگه‌یاند: "پێویسته‌ یه‌ك دوو رۆژ گۆشتی ئاژه‌ڵ هه‌ڵبگیرێت. ده‌بێ گۆشتی مه‌ڕ و به‌رخ به‌ به‌ز و دوگی خۆیان لێ بندرێن و له‌ كاتی لێنانی گۆشتی گوێلكیشدا به‌ پێی پێویست ئاوی تێ بكرێت".

پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئیسرا گونه‌ش تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ خه‌ڵك خۆی به‌ دوور بگرێت له‌ سووركردنه‌وه‌ی گۆشت و له‌ بری ئه‌وه‌ گۆشت بكوڵێنێت یاخود بیبرژێنێت، وتی: "كوڵاندن و سووركردنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ و له‌ ژێر ئاگرێكی به‌تیندا ده‌بێته‌ هۆی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌. ده‌بێت گۆشت به‌ باشی لێ بندرێت. له‌ كاتی برژاندنی گۆشتدا نابێت گۆشته‌كه‌ راسته‌وخۆ به‌ر ئاگره‌كه‌ بكه‌وێت به‌ڵكو پێیوسته‌ ١٠-١٥ سانیتیمه‌تر نێوانیان بێت و نه‌هێڵدرێت گۆشته‌كه‌ بسووتێت".‌



PM:08:14:20/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 294 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌