سکارلێت جۆهانسن پڕداهاتترین ئەکتەری ٢٠١٨یە

لیستی خانمە ئەکتەرە پرداهاتەکانی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە و سکارلێت جۆهانسن وەک پڕداهاتترین ئەکتەر دیاریکراوە.

گۆڤاری فۆربێسی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، جۆهانسن، بە کۆکردنەوەی ٤٠.٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە رێزبەندی یەکەمی لسیتەکەدا هات.

لە رێزبەندی دووەمی لیستەکەدا ئەنجلینا جولی بە کۆکردنەوەی ٢٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە.

لە رێزبەندی سێیەمدا جێنیفەر ئەنیستۆن بە ١٩.٥ ملیۆن دۆلار و جینیفەر لۆرانس بە کۆکردنەوەی ١٨ ملیۆن دۆلار لە پلەی چوارەمەدا هات.

لە رێزبەندی پێنجەمدا، ریس ویزەرسۆن دێت ک لە ماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە ١٦ ملیۆن دۆلار بووە.

 


PM:09:56:18/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 375 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌