بەهای لیرەی تورکی دابەزی


ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار دابەزینی بە خۆیەوە بینی و یەک دۆلار بە زیاتر لە 6 لیرە مامەڵەی پێوەکرا. 

ئەمڕۆ هەینی 17ی ئابی 2018 نرخی لیرەی تورکی لە بازاڕەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و یەک دۆلار بە 6.15 لیرە مامەڵەی پێوەكرا. ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی پێشوودا نرخی لیرە تا رادەیەک بەرەو بەرزبوونەوە چووبوو یەک دۆلار بە 5.50 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرا. 

هاوکات هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌ "بێتاوانه‌" ئازادنه‌كات، واشنتن سه‌رچاوه‌ دارایی و ئابورییه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ ده‌بڕێت و وڵاته‌كه‌ "ده‌خنكێنێت". 

ماوەی چەند هەفتەیەکە بەهۆی ئازادنەکردنی قەشەیەکی ئەمریکییەوە لەلایەن تورکیاوە ناکۆکی گەورە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە دروست بووە و ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی بەهای لیرەی تورکی.


PM:05:56:17/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌