پارە بۆ 150 پڕۆژە لە سنووری پارێزگای سلێمانی خەرجدەکەێت

 
ئەنجوومەنی نەوت و گازی هەرێم، بڕێك پارە بۆ سەرجەم پڕۆژەكان خەرج دەكات، وتەبێژی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستانیش رایدەگەیەنێت: بڕی پارەكە (50) ملیۆن دۆلارە، بەڵام تاكو ئێستا رێنمایی بۆ چۆنیەتی خەرجكردنی دەرنەكراوە.

(میران كامیل) وتەبێژی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان رایگەیاند: ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ نەوت و گاز، رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خەرجكردنی بڕی (50) ملیۆن دۆلار بۆ سەرجەم پڕۆژەكان.

ناوبراو بۆ ئێس ئێن ئێن وتیشی: لەئێستادا ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی، سەرقاڵی دەركردنی رێنمایین بۆ چۆنیەتی خەرجكردنی ئەو پارەیە بەسەر پرۆژەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، خەرجكردنی ئەو پارەیە جیاوازە لەو بڕە پارەیەی وەزارەتی دارایی كە مانگانە بۆ نزیكەی (150) پڕۆژەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان خەرجی دەكات.



PM:02:13:17/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 1009 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌