ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی بەشداری لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئـازادی جیھان دەکات


لە شاری کراکۆڤ نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداریکرد لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئازادی جیھان کە لەلایەن ھەریەک لە ڕێکخراوی ئـازادی و ئـینتەرپرینەشیپی پۆڵەندی و ڕێکخراوی زمانی ئـازادی ئـەمریکی ڕێکخرابوو بۆ باسکردن لەسەر پێشخستنی ڕۆڵی گەنج بۆ دەستکردن بە بازرگانی خۆیان. 

دابان نەجمەدین ، کارمەندی بەشی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی، بەنوێنەرایەتی ژوور لەکۆنفرانسەکەدا  وتەیەکی پێشکەشکرد لەسەر پێشکەوتنی بازرگانی بچوک و ئـینتەرپرینەشپ وە ڕۆڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە پێشخستنی ئـەو دو کەرتەدا. 

لەکۆنفرانسەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئـامادەی خۆیان دەربری بۆ ھاوکاری کردنی ھەرپلانێکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی بۆ گەشەدان بەڕۆڵی گەنج و توانا کانیان بۆ دەستکردن بە بزنسی خۆیان. 

ھەردوو ڕێکخراوی ئـازادی و ئـینتەرپرینەشیپی پۆڵەندی و ڕێکخراوی زمانی ئـازادی ئـەمریکی بڕیاریانداوە ساڵی داھاتوو یەکێک لە چالاکیە نێودەوڵەتیەکانی بھێنێتە شاری سلێمانی و بەھاوکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کارەکانی بەڕێوە بەرن، بۆ ئـەوەی ژمارەیەکی زۆر گەنجی کورد سودمەند ببن.


PM:04:42:15/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌