سلێمانی پەیوەندییە بازرگانیەکان لەگەڵ پۆڵندا توندو تۆڵتر دەکات


بەشی پەوەندیەکانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ژوورە بازرگانیەکانی شارەکانی پۆڵندا بەھێز دەکات.

دابان نەجمەدین، کارمەندی بەشی پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی لەووڵاتی پۆڵندا ڕایگەیاند ''سەردانی شاری کراکۆڤمان کردوو لەگەڵ  میھاو بابی بەرپرسی پەیوەندییەکان و سەنتەری ناوبژی کردن و  میانگیری لەژووری بازرگانی و پیشەسازی کراکۆڤ کۆبوینەوە''.

ڕاشیگەیاند: ژووری بازرگانی و پیشەسازی کراکۆڤ زۆر خۆشحاڵە بەھەماھەنگی کردن لەگەڵ ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی وە ئـامادەیی خۆیان پیشاندا بۆ ھەموو ھاوکارییەک بۆ بازرگانانی سلێمانی کە بیانەوێت بازرگانی بکەن لەگەڵ بازرگانانی کراکۆڤدا.

ئاماژەی بەوەشدا: بڕیار وایە بە ڕەزامەندی سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی و سەرۆکی ژووری بازرگانی کراکۆڤ پرۆتۆکۆڵی لێک تێگەشتن واژۆ بکەن.  

دابان ئەوەشی ڕونکردەوە لەسەر داوای ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ژووری بازرگانی کراکۆڤ بە یاوەری ژمارەیەک کۆمپانیای پێشکەوتوو سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکەن.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی کراکۆڤ ٣٨٠٠٠٠ ئـەندامی ھەیە کە خاوەنی بازرگانی خۆیانن وەک بازرگانی بچوک و مامناوەند.


PM:10:30:14/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 1187 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌