بەهای لیرە بەردەوام لە دابەزیندایە


سەر لەبەیانی رۆژی دووشەممە   لیرەدا بەزینێكی  پێوانەیی نوێی تۆماركرد،  و هەر یەك دۆلار بەرامبەر 7.24 لیرە لە بازارەكاندا مامەڵەی پێوەكراوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند ''دابەزینی بەهای لیرە هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامی  فشارەكانی ئەمریكا لەسەر ئەو دراوە كە ئابوری توركیای رووبەرووی هەڵئاوسان كردووەتەوە و بووەتەهۆی ئاڵۆزبونی پەیوەندیەكانی نێوان توركیا و ئەمریكا''.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە لیرەی توركی   نزیكەی %40 بەهاكەی لەدەستداوە بەهۆی ناكۆكیەكان لەگەڵ ئەمریكا و مەترسیەكان لەبارەی كاریگەری رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر ئابوری و هەوڵەبەردەوامەكانی بۆ كەمكردنەوەی ئاستی سوو بۆ رووبەرووبونەوەی بەرزبوونەوەی ئاستی هەڵئاوسان.

رۆژی شەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا چەند رێكارێكی بۆ رووبەرووبونەوەی ئەو باردوخەی كە ئابوری وڵاتەكەی تێكەوتووە راگەیاند  لەوانە  بەكارهێنانی دراوی ناوخۆ  لە مامەڵە و ئاڵوگۆڕكردنی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی روسیا و ئێران و ئۆكرانیا و چین  .

سەرکۆماری تورکیا لەبارەی نزمبوونەوەی دراوی لیرە وتی: "لە ترابزۆنەوە رایدەگەیەنم کە یارییەکەتانمان بینی و ئامادەین لە دژی" و رایگەیاند "خۆمان رادەست ناکەین، ئەگەر ئێوە بە دۆلار ھێرش بکەنە سەرمان ئەوا ئێمەش بە رێگەی دیکە کارەکانمان جێبەجێ دەکەین". 


AM:10:51:13/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 1139 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌