بافڵ تاڵه‌بانی: چایخانه‌ی شه‌عب هێمای زیندوێتی سلێمانییه‌

بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: چایخانه‌ی شه‌عب هێمای زیندوێتی و هۆشیاری سلێمانییه‌ له‌ كایه‌ی رۆشنبیری و سیاسه‌تدا.

ئه‌مڕۆ 8-8-2018، بافڵ تاڵه‌بانی له‌ ده‌باشان چاویكه‌وت به‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی چایخانه‌ی شه‌عب سه‌ره‌تا هیوا حه‌مه‌ شه‌ریف به‌ناوی برایان و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی چایخانه‌ی شه‌عبه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌ چه‌ند داواكارییه‌ك كرد بۆ فراوانكردن و گه‌شه‌پێدانی چایخانه‌كه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی زیاتری هونه‌ری و كه‌لتوری تێیدا.

له‌ به‌رامبه‌ردا بافڵ تاڵه‌بانی سوپاسگوزاری ده‌ربڕی بۆ برایانی چایخانه‌ی شه‌عب و وتی: ئێوه‌ دڵی زیندوێتی سلێمانین، چونكه‌ له‌ هه‌موو چین و توێژه‌كان روتان تێده‌كه‌ن و لایه‌نێكی كه‌لتوری شاره‌كه‌شتان پاراستوه‌ كه‌ ئه‌م فه‌زڵه‌ش بۆ دڵسۆزی ئێوه‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌، بۆیه‌ به‌رده‌وام هاوكارو هه‌ماهه‌نگتان ده‌بم تا چایخانه‌ی شه‌عب تایبه‌تمه‌ندی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات و ئه‌و زیندوێتییه‌ی هه‌یه‌تی له‌ هه‌موو بواره‌كان وه‌ك خۆی بمێنێت، چونكه‌ چایخانه‌ی شه‌عب ته‌نها شوێنێك نییه‌ بۆ پشودان و كات به‌سه‌ربردن، به‌ڵكو چۆن له‌ رابردودا پێگه‌و جێگای شۆڕشگێران و ئازادی خوازان و رۆشنبیران بووه‌ هه‌ر ده‌بێت ئاوا بمێنێته‌وه‌ باشتریش گرنگی پێبده‌ین.


PM:05:16:08/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 373 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌