گێڵگە پەلەوەریەکان داواکاریەکانیان دەگەیەننە ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی


کۆمەڵەی گێڵگەپەلەوەریەکان داواکاریەکانیان دەگەیەننە ژووری بازرگانی و پێشەسازی سلێمانی و داوادەکەن ھەوڵ بۆ چارەسەری کێشەکانیان بدەن.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازیکرد لە جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی گێڵگە پەلەوەریەکان و داواکاریەکانیانی وەرگرت.

نازم عەبدووڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگەپەلەوەریەکان ڕایگەیاند: ''کێڵگەپەلەوەریەکان کێشەیان زۆرە ئێمە داوامانکردووە لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کە پشتیوانیمان بکات لە زیادبونی بەرھەمی ناوخۆی کە لە ئێستادا دەتوانین پێداویستی ھەموو کوردستان پڕکەینەوە بەڵام ھاوکاریمان ناکرێت''.

ڕاشیگەیاند : ''ئێمە دەمانەوێت ڕێگری لە ھاوردەکردنی مریشکی بەستوو بکرێت و ھێنانی عەلەف لە ئێرانەوە ڕێگای پێبدرێت بەمەش ئێمە دەتوانین کێشەکانمان زیاتر چارەسەر بکەین''.

ئاماژەی بەوەشدا : لەسلێمانی ٦٩٨ پرۆژەمان ھەیە ٦٠ ڕۆژ جارێک نزیکەی ١٢ ملێۆن مریشک بەرھەم دێت، لەگەڵ ئەمەشدا مریشکی بەستوو دێتە کوردستانەوە. 

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەبەرامبەر داواکاریەکانیان وتی: ''دوای ئەوەی کێڵگەپەلەوەریەکان توشی زیانێکی زۆربوون بەھۆکاری ڕێگری حکومەتی ناوەدی کە نەی دەھێشت مریشک بڕوات بۆ خواری عێراق وە ھاتنی مریشکی بەستوو کەبەردەوام لەووڵاتانەوە دێت زیانی زۆری بە بەرھەمی ناوخۆی و مریشکی کێڵگە پەلەوەریەکان گەیاندووە و کێڵگەکان توشی زیانی زۆربوون''.

وتیشی: ''ئێمە لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران دانیشتین و داوای پاراستنی بەرھەمی ناوخۆیمان کرد ئەوانیش بڕیاریاندا ھەموو ئەو بەرھەمانەی کە لەناوخۆ بەرھەم دێت و دەچێتە دەرەوە ھیچ گومرگێکی لێ وەر ناگیرێت ئەمەش دڵخۆشکەرە بەجێبەچێکردنی ئەم یاسایەش کاری کارگەکان بەھێزدەکات و بەرەو پێشچونی زیاتر بەخۆمانەوە دەبینین''.

سەرۆکی ژوور ئاماژەی بەوەشدا داواکاریەکانیان دەگەیەننە لایەنی پەیوەندیدار و ھەموو پشتیوانیەکیان دەکەن لە زیادبونی بەرھەمی ناوخۆی.


PM:12:10:07/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 1387 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌