فاروق مەلا مستەفا: ئامادەم هێڵی شەمەندەفەر دروستبكەم

فاروق مەلا مستەفا سەرمایەداری نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئامادەیە هێڵی شەمەندەفەر دروستبكات و بۆ ئەو مەبەستە چاوەڕوانی حكومەتە. 

فاروق مەلا مستەفا سەرمایەداری نیشتمانیی كوردستان بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، ئامادەیە ھێڵی شەمەندەفەر دروستبكات، بەڵام ھێڵی شەمەندەفەر پەیوەندییەكی گەورەی هەیە بەحكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق، چونكە ئەو هێڵە وەك شەقامێك وانیە لەنێوان دوو شاردا بێت و ئاسانبێت، دەبێت حكومەت بەشداربێت تیایدا. 

وتیشی "من زۆر بەگەرموگوڕی دەستم پێكرد، حەزدەكەم گیروگرفتی زەوییەكان چارەسەربكرێت، چونكە سلێمانی دەبەستێتەوە بە تەواوی كوردستان و عێراقەوە، دەشتوانرێت لەداھاتودا ببەسرێتەوە بە ھەموو جیهانەوە". 

فاروق مەلا مستەفا سەرمایەداری نیشتمانیی كوردستان ئاماژەی بەوەشدا، ھێڵی شەمەندەفەرەكان بۆ بازرگانی و گەشتكردنی ھاوڵاتیانیش دەبێت، بۆئەوەی ھەمولایەك سودی لێوەربگرێت.


PM:08:46:06/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 4319 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌