قوباد تاڵەبانی: پاڵپشتی كارەكانی رۆشنبیری سلێمانین

ئه‌مرۆ ٦-٨-٢٠١٨  قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ،سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری سلێمانی كردو له‌لایه‌ن بابه‌كر دڕه‌یی و ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ پێشوازی لێكرا.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كیشدا باس له‌ كارو چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و گرفت و كێشه‌كانیان و چۆنیه‌تی و چاره‌سه‌ركردنیان کرا، قوباد تاڵه‌بانی ستایشی كاره‌كانیانی كردن و پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگی خۆی بۆ ده‌ربڕین و داوای به‌رده‌وام بوونی لێكردن.

 له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێوبەری گشتی رۆشنبیری سوپاسی خه‌مخۆری جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كرد له‌ پای به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان .


PM:06:05:06/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 271 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌