ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، سوورن له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌و كۆمپانیا ئه‌ورووپیانه‌ی بازرگانی شه‌رعی له‌گه‌ڵ ئێران دەکەن



یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ به‌پابه‌ندبوون به‌ یاسای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، سوورن له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌و كۆمپانیا ئه‌ورووپیانه‌ی بازرگانی شه‌رعی له‌گه‌ڵ ئێران به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سێ وڵاته‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک كه‌ له‌ 14ی ته‌مووزی 2015دا واژووكرا و له‌ 16ی كانوونی دووه‌می 2016 چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و ناوی "پلانی هاوبه‌شی گشتگیر"ی لێنرا، له‌گه‌ڵ خسته‌كاری یه‌كه‌م قۆناغی ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێندرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا نیگه‌رانی قووڵ خراوه‌ته‌ڕوو له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ و خسته‌كاری سزاكان و هاتووه‌ "به‌پابه‌ندبوون به‌ یاسای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، سوورین له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌و كۆمپانیا ئه‌ورووپیانه‌ی بازرگانی شه‌رعی له‌گه‌ڵ ئێران به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن". هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ "یاسای رێگریكردن" كه‌ به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی كۆمپانیاكانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نویكراوه‌ته‌وه‌ ده‌خرێته‌كار.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باسكراوه‌، وه‌ك چۆن له‌ 11 راپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزه‌ی ئه‌تۆمی (UAEA)یشدا باسكراوه‌، ئێران پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی KOEP بووه‌ و ئه‌م رێككه‌وتنه‌ گرنگیی زۆری هه‌یه‌ بۆ ئه‌ورووپا و ناوچه‌كه‌ و جیهان و گرنتیی ئه‌منییه‌ و له‌ ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه‌، "ئومێده‌وارین ئێران به‌رده‌وام بێت له‌ پابه‌ندبوون به‌ هه‌موو به‌ڵێنه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی KOEP دا."

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، پاراستنی رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، بابه‌تێكه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ڕێزگرتن له‌ رێككه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌یه‌ و ئه‌و وڵاتانه‌ی واژوویان له‌سه‌ر KOEP كردووه‌ و وڵاتانی لایه‌نی سێیه‌م كه‌ پشتگیریی رێككه‌وتنه‌كه‌یان كردووه‌، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ ئێران.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران راگه‌یاند و ئاشكرای كرد كه‌ سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا ده‌سه‌پێنن.

دوای ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، شەشی ئاب یه‌كه‌م پاكێجی سزاكان و چواری تشرینی دووه‌میش، دووه‌م پاكێجی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌خه‌نه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


PM:03:54:06/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 286 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌