ئێران پێنج فڕۆكەی بازرگانی نوێ دەكرێت

كۆماری ئیسلامی ئێران پێنج فڕۆكەی بازرگانی نوێ دەكرێت، ئەوش رۆژێك بەر لەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەو سزایانە دەست پێبكاتەوە كە لە ساڵی 2015 دا دوای واژۆكردنی رێككەوتنامەی ئەتۆمی لەسەر ئەو وڵاتەی لابرد.

بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئێران IRNA ئەو پێنج فڕۆكە بازرگانییەی گەیشتووەتە ئێران لە جۆری ATR72-600 و گەیشتوونەتە فڕۆكەخانەی نێونەتەوەیی مێهرداد.

دوای كشانەوەی واشنتۆن لە رێككەوتنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا گەمارۆی ئابووری بەسەر كۆماری ئیسلامی ئێراندا بسەپێنێت. 

ناكۆكییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران تا دێت زیاتر دەبێت، سەرەڕای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا هەفتەی رابردوو رایگەیاند، ئامادەیە لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی، سەرۆك ئێران كۆببێتەوە.

 دوای ئەو لێدوانەی دۆناڵد ترەمپ، سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ یەكشەممە دانیبەوەدا نا كە مانۆڕی دەریایی لە نزیك گەرووی هورموز ئەنجام داوە، دوای ئەوەی هەڕەشەی گرتنی ئەو ڕێگایەی بۆ بازرگانانی نەوت نوێ كردووەتەوە.


PM:06:46:05/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 210 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌