سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەردەبیل دوای بەھێزکردنی پەیوەندیەکان دەکات


بۆ بەھێزکردنی پەیوەندیەکان و کارکردن لەنێوان ھەردولادا سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەردەبیل سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، پێشوازی کرد لە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەردەبیل، مەبەستی سەردانەکە بۆبەھێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکانە لەنێوان ھەردولادا.

حسین پیر موزن, ئەندامی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی ئێران و سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەردەبیل ڕایگەیاند: ئێمە پێمانخۆشە لەگەڵ بازرگانانی شاری سلێمانی پەیوەندیە بازرگانیەکانمان بەھێزبکەین و بازرگانان بتوانن لەگەڵ یەکتردا کاری ھاوردەو ھەناردەبکەن و لە پیشەسازیدا کارخانەکان بەگەڕ بخەن و بتوانن کاری زیایر پێکەوە بکە.

ڕاشیگەیاند: ئامادەن بە ھەموو توانایەک کاری ھاوبەش لەنێوان ھەردولادا دروستبکەن وە شاندی بازرگانی لەکوردستاناوە سەردانی ئەردەبیل بکەن و ئاشنابن بەکاری بازرگانان و پیشەسازان و وەبەرھێنەرانمان لەشارەکەدا.

لای خۆشیەوە سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: کۆمپانیا ئێرانیەکان پێویستە شوێندەستیان لە کوردستاندا ھەبێت بەکردنەوەی کارگە کەبتوانن دەرفەتی کار بڕەخسێنن و گرنگی بەبەرھەمە ناوخۆییەکان بدەن کە بەرھەم دەھێندرێت.

ڕاشیگەیاند: ژووری بازرگانی سلێمانی ئامادەی دروستکردنی ھەموجۆرە پەیوەندیەکی بازرگانی و پیشەسازیە بۆ پێشخستنی ئەو کەرتانە تابتواندرێت پێشکەوتنی زیاتر بەدی بکرێت.

شاندەکە لەلایەن سەرۆکی ژوور و ئەندامانی کارگێڕی ژوور پێشوازیکران.


PM:01:08:05/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 303 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌