سەرۆکی ژوور: رێنمایی دارایی لە خاڵەسنورییەكان یەكدەخرێت

سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایدەگەیەنێت، یەکێتی ژورە بازرگانییەکان و حکومەتی هەرێم کار بۆ یەکخستنی رێنمایی دارایی لە خاڵە سنورییەکان دەکەن بۆ نەهێشتنی جیاوازی. 

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی راگەیاند "یەکێتی ژورە بازرگانییەکانی ھەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی هەماهەنگی و بەدواداچون لە ئەنجومەنی وەزیران و چەند بەڕێوەبەرێکی گومرکەکانی هەرێم کۆبووتەوەو تاوتوێی ئەو پرسەیان کردووە". 

وتیشی "كۆبونەوەکە لە ئەنجامی ئەو راسپاردانە گرێدراوە كە یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد و ئەنجومەنی باڵای ئابوری لەكۆبوونەوەی رۆژی ٢٨-٢-٢٠١٨ گفتوگۆیان لەسەر كرد، لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا كە بەدواداچون بكرێت بۆ رێكخستنی كاری خاڵە گومرگییە سنوریەكان و چارەسەركردنی ئەو كێشەو گرفتانەی دێنە بەردەم جموجۆڵی بازرگانی". 

ئەوەشی رونکردەوە "گەیشتین بەو ئەنجامەی كە ئەو كۆبونەوانە بەردەوام بن بۆ یەكخستنی سەرجەم رێنماییە داراییەکانی خاڵە سنورییەکان و ئاسانكاری بكرێت بۆ بازرگانانی هەرێم و بازرگانانی كوردستان لە خواروی عێراق هاوشیوەی ترانزێت مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت بە تایبەت لە خاڵی (صفرە)".


PM:06:19:04/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 258 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌