به‌هۆی وشكه‌ساڵیەوه‌ 50ی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كانی عێراق زیانیان به‌ركه‌وتووه‌


وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی وشكه‌ساڵی و كه‌میی ئاوه‌وه‌، سه‌دا 50ی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كان له‌ عێراق زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

مه‌هدی ئه‌لقه‌یسی جێگری وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی له‌ سه‌دا 50ی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كانی وه‌رزی هاوین له‌ وڵاتدا به‌هۆی وشكه‌ساڵی و كه‌میی ئاوه‌وه‌، زیانی به‌ركه‌وتووه‌.

مه‌هدی ئه‌لقه‌یسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌م زیانانه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پلانی كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌بێت بۆ كشتوكاڵی وه‌رزی زستان و له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی ئه‌و زیانانه‌ی له‌وه‌رزی هاویندا به‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ كه‌وتووه‌، ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رووبه‌ری كاریگه‌ر له‌ زستاندا.

به‌هۆی كه‌می باران له‌ زستانی رابردوو و قه‌یرانی ئاو له‌ عێراقدا، مانگی حوزه‌یران چاندنی برنج، گه‌نمه‌شامی و په‌مۆ كه‌ پێویستییان به‌ ئاوێكی زۆره‌، قه‌ده‌غه‌كرا.


PM:12:01:04/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 238 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌