چین به‌ بڕی 60 ملیار دۆلار باجی به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مریكادا سه‌پاند


چین به‌رامبه‌ر بڕیاری زیادكردنی باجی گومرگ له‌لایه‌ن ئه‌مریكا، به‌ بڕی 60 ملیار دۆلار باجی گومرگی به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مریكادا سه‌پاند.

به‌پێی ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی چین بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ رایگه‌یاند كه‌ زیادكردنی باجی گومرگی به‌سه‌ر چین له‌ سه‌دا 10وه‌ به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌دا 20، به‌ هه‌مان شێوه‌ ئیداره‌ی په‌كینیش بڕیاری زیادكردنی باجی گومرگی به‌ بڕی 60 ملیار دۆلار به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ركرد 

هه‌فته‌ی‌ رابردوو رۆبێرت لایتیزه‌ر نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مریكا، رایگه‌یاندبوو كه‌ دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وانی راسپاردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی زیادكردنی باج به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی چین له‌ سه‌دا 10وه‌ به‌رز بكه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌دا 20، كه‌ بڕه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 200 ملیار دۆلار 
له‌سه‌ر رێنماییه‌كانی‌ دناڵد تره‌مپ له‌ 18ی حوزه‌یران نوێنه‌رایه‌تی‌ بازرگانی‌ ئه‌مریكا 5 هه‌زار كالاَ  وبه‌رهه‌می جۆراوجۆری چینی‌ خسته‌ لیستی‌ باجی گورمیكییه‌وه‌.‌


AM:11:57:04/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 131 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌