كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا فرۆشتنی فڕۆكه‌ی سه‌ربازی جۆری F-35 به‌توركیا قه‌ده‌غه‌كرد


كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بودجه‌ی سه‌ربازی بۆ ساڵی 2019 په‌سه‌ندكرد، كه‌ به‌گوێره‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتووی ئه‌مریكا فرۆشتنی فڕۆكه‌ی سه‌ربازی جۆری F-35 به‌توركیا قه‌ده‌غه‌كراوه‌، به‌وه‌ش ئه‌و وڵاته‌ بێبه‌شده‌بێت له‌به‌دیهێنانی خه‌ونی چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردووی بۆ كڕینی ئه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌ پێشكه‌وتووه‌ له‌ئه‌مریكا.

ئێستا بودجه‌ی گشتی ئه‌مریكا له‌به‌رده‌ست دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌دایه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی، چاوه‌ڕێش ناكرێت هیچ گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ به‌سودی توركیا له‌بودجه‌كه‌دا ڕووبدات.

به‌هۆی زیندانیكردنی قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن توركیاوه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و ئه‌مریكا له‌ئێستادا له‌ئاستێكی خراپدایه‌، شه‌وی ڕابردووش وەزارەتی گه‌نجینه‌ی ئەمریكا سزای بەسەر هەردوو وەزیری دادو ناوخۆی توركیادا سەپاند، كه‌ ئه‌و سزایه‌ش  لەسەر راسپاردەی دۆناڵد ترامپ بووه‌.


PM:09:49:02/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌