سۆمۆ: بە بەهای 50 ملیار دۆلار نەوت فرۆشراوە

كۆمپانیای سۆمۆ بۆ بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لە حەوت مانگی رابردوودا بە بەهای 50 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: مانگی تەموز بەراورد بە مانگەكانی ئەمساڵ، زۆرترین بڕی نەوت هەناردە كراوە. 

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق-یش رایگەیاند: لەمانگی تەموزدا 109 ملیۆن و 847 هەزارو 268 بەرمیل نەوت لە كێڵگە نەوتیەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هەناردەكراوە. نرخی هەر بەرمیلێك نەوتیش بە زیاتر لە 69 دۆلار فرۆشراوە. 


PM:04:49:02/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌