تره‌مپ زیادکردنی باج لەسه‌ر كاڵای چینی بۆ له‌سه‌دا ٢٥ به‌رزدەكاته‌وه‌


دەنگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌و باجه‌ گومرکییه‌ی وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر چین به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١٠ خستییه‌ سه‌ر كاڵا و كه‌لوپه‌لی چینی بۆ گوشارخستنه‌ سه‌ر حكوومه‌تی په‌كین بۆ له‌سه‌دا ٢٥ به‌رزبكاته‌وه‌.

میدیاكانی ئه‌مریكا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كۆشكی سپی سه‌رله‌نوێ به‌ نیگه‌رانییه‌كانی له‌باره‌ی جه‌نگی بازرگانیدا ده‌چێته‌وه‌.

Bloomberg و CNN به‌ ناونه‌هێنانی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كانیان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئیداره‌ی تره‌مپ كه‌ پلانی بۆ ئه‌وه‌ داناوه‌ به به‌های‌ نزیكه‌ی ٢٠٠ ملیار دۆلار باجی گومرکی بخاته‌ سه‌ر پێنج هه‌زار جۆر كاڵا و كه‌لوپه‌لی چینی بەڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١٠ه‌وه‌ به‌رزی ده‌كاته‌وه‌ بۆ له‌سه‌دا ٢٥.

دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی باجه‌ گومرکییه‌كان و گرژبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان و راوه‌ستانی دانوستانه‌كان له‌ نێوان ئه‌مریكا و چین له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌ مه‌به‌ستی گوشارخستنه‌ سه‌ر حكوومه‌تی په‌كین ئه‌م بڕیاره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

نوێنه‌رایه‌تی بازرگانی ئه‌مریكا (USTR) له‌سه‌ر رێنمایی تره‌مپ له‌ ١٨ی حوزه‌یران پێنج هه‌زار كاڵا و به‌رهه‌می جۆراوجۆری چینی خسته‌ لیستی باجی گومرکییه‌وه.‌ 



AM:10:40:01/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 129 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌