ملیاردێرێکی ئەمریكی: سیاسەتەكانی ترامپ دەبێتەهۆی كارەساتی ئابوری لەجیهاندا


چارلز كۆچ ملیاردێری ئەمریكی هۆشداری دەدات لەبارەی سیاسەتەكانی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی وڵاتەكەی و دەڵێت "ئەو شەڕە بازرگانیانەی دروستی كردووە دەبێتەهۆی كارەساتی ئابوری لەجیهاندا و تەنانەت زیانی زۆر گەورەش بەر ئابوری ئەمریكا دەكەوێت".

ئەو ملیاردێرە لە كۆلۆرادۆی ئەمریكا بە رۆژنامەنوسانی وتوە "ئەو شەڕە بازرگانیانەی دۆناڵد ترامپ هەڵیگیرساندوە و ئەو سیاسەتەی هەیەتی، لەسەر سەپاندنی باج بەسەر ژمارەیەكی زۆر بەرهەمی دەرەكیدا، زیانی گەورە لە ئابوری ئەمریكا دەدەن".

دەشڵێت "سیاسەتەكانی ترامپ دەبنەهۆی رووخانی ئابوری جیهانی، بەتایبەتی كە پێشتریش كۆشكی سپی بڵاویكردەوە رێوشوێنەكانی سەرۆك بەرهەمی هەبوە".

لەماوەی رابردودا دۆناڵد ترامپ بڕێكی زۆر باجی بەسەر كەلوپەلی هاوردەدا سەپاندوە بەتایبەتی لە چینەوە، كە بەهۆیەوە كێشە كەوتۆتە نێوان هەر دوو وڵاتەكەوە و بڕیاریشی داوە باج بەسەر كەلوپەلی هاوردەی هەموو وڵاتە هاوپەیمانەكانی ئەمریكاشدا بسەپێنێت.


PM:12:55:30/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 238 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌