ئازاد شمقار: به‌ بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ر هه‌لی كار بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ دانیشتوان ده‌ره‌خسێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایدەگەیەنێت ''پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ر، كه‌رتێكی گه‌وره‌یه‌ كه‌ چه‌ندین هه‌لی كار بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ دانیشتوان ده‌ره‌خسێنێت، بۆیه‌ داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌كه‌م كه‌ ئه‌م كه‌رته‌ ببوژێنێته‌وه‌''.

ئازاد شمقار، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕه‌وشی پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ر له‌كوردستاندا ده‌خاته‌ڕوو ده‌ڵێت ''داواكارم وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی كه‌رتی په‌له‌وه‌ر  دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین قورسایه‌كانی سه‌ر شانی ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌مبكه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌م كه‌رته‌دا كار ده‌كه‌ن، ئه‌و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هاوكاریه‌كی كه‌م بكات ده‌توانرێت به‌شی هه‌موو عێراق مریشك به‌رهه‌م بهێنرێت''.
 




PM:08:13:26/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 1603 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌