له‌ سلێمانی هاوڵاتیان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوو لەیاری سكێتی سه‌ر سه‌هۆڵ دەکەن


له‌ شاری سلێمانی، یاری سكێتی سه‌ر سه‌هۆڵ داده‌نرێت و هاوڵاتیانیش به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی تێده‌كه‌ن.


ئاریان حه‌مه‌ئه‌مین كارمه‌ند و وه‌ك راهێنه‌ری سكێت وتی: "هاووڵاتییان به‌ په‌رۆشه‌وه‌ به‌ كوڕ و كچ گه‌وره‌ و منداڵه‌وه‌ دێن بۆ ئه‌م یاریه‌ ئه‌وانه‌شیان كه‌ شاره‌زا نین خۆمان رایانده‌هێنین و له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقه‌وه‌ هاووڵاتییان سه‌ردانمان ده‌كه‌ن".

فاتمه‌ ئه‌میری كچێكی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ دانیشتوی به‌غدایه‌ وتی: "له‌و چه‌ند رۆژه‌ی كه‌ بۆ گه‌شتوگوزار هاتووین بۆ سلێمانی سه‌ردانی فامیلی مۆڵمانكرد و له‌گه‌ڵ خوشك و براكانم فێری سكێت بووین و چێژێكی تایبه‌تی هه‌بوو".


PM:06:55:22/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌